کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە: فشار لەسەر یەكپۆشی نەكرێت و جلوبەرگی فێرخواز گونجاوبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ئاگاداردەكاتەوە، فشارنەخەنە سەر قوتابیان و خوێندكاران ئەگەر پابەندنەبوون بە یەكپۆشی.
نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم كە واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی لەسەرە تایبەت بە یەكپۆشیی لە فێرگەكاندا دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی باری گوزەرانی هاوڵاتیان پێویستە لەسەر كارگێڕیی سەرجەم نێوەندەكانی خوێندن ئاسانكاریی بكەن بۆ فێرخوازان لە سیستمی یەكپۆشی.
ئاماژە بەوەشكراوە، هیچ ناوەندێكی خوێندن نابێت لێكدانەوەی شەخسی بكەن بۆ ئەو بابەتە و رێگەبگرن لە ئامادەبوونی قوتابیان و خوێندكاران لە دەوامكردن بەهۆی جێبەجێنەكردنی یەكپۆشی.
نووسراوەكە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە كراوە و لە هەمان نووسراویشدا جەختكراوەتەوە "پێویستە قوتابیان و خوێندكارانیش لە هەمانكاتدا جلوبەرگیان گونجاوبێت بۆ ناوەندەكانی خوێندن".
ژ.ع