کوردستانی
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی: بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵی بێ بنەما سكاڵا تۆماردەكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەناوی سەرۆكی فەرمانگەكەوە هەواڵی نادروست و بێ بنەما بڵاوكراوەتەوە و سكاڵا تۆماردەكەن.
بەپێی بڵاوكراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023 لە ژمارەیەک پەڕە و پێگەی میدیایی هەواڵی ناراست و بێ بنەما بە ناوی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە بڵاو کراوەتەوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو هەواڵانەی کە بڵاودەکرێنەوە زانیاریی ناراستن و کاری میدیایی پرۆفێشناڵ نییە و دوورە لە هەموو رەوشتێكی کاری ڕۆژنامەوانی.
نووسراویشە "جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە مافی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر تەواوی ئەو پەڕە و پێگە و میدیاییانە بگرێتەبەر و داوایی یاساییان لەسەر تۆمار بکات".
هاوكات بڵاوكراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئاماژەی بە هەواڵە نادروستەكە نەكردووە و روونینەكردووەتەوە بە دیاریكراویی هەواڵە نادروستەكە كامەیە.
ژ.ع