کوردستانی
سبەینێ ئیدارەیەكی هەرێم شەش كاتژمێر كارەبای نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە هۆكارێكی تەكنیكی، سبەینێ ئیدارەیەكی هەرێمی كوردستان بە هەموو قەزاكانییەوە بۆ ماوەی شەش كاتژمێر كارەبای نابێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سۆران ئەمشەو چوارشەممە 6ی ئەیلوول رایگەیاند، دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەموو قەزاکانیەوە (سیدەکان، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر و خەلیفان) ئاگاداردەکەنەوە کە بۆ ماوەی شەش كاتژمێر كارەبایان نابێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، شەش كاتژمێرەكە دەكەوێتە سبەی پێنجشەممە لە کاتژمێر(9:00)ی بەیانی بۆ کاتژمێر(3:00)ی ئێوارە و ئەوەش بەهۆی بەستنەوەی هێڵی نوێی کارەبای چۆمان - سۆرانە.
ژ.ع