کوردستانی

شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و خێرای با زیاد دەکات و خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە نیوەڕۆی رۆژی شەممە 9/9/2023 خێرایی بای رۆژئاوا دەست بە چالاکی دەکات کە خێرایی لە 35 کلم بۆ 50 کلم لە کاتژمێرێکدا بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی زیاترە".

ئاماژەی بەوەشکرد "چالاکی بای رۆژئاوا جوڵە بە لمی بیابانە سنووریەکانی نێوان عیراق و سوریا دەکات و دەبێتە هۆی ئەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە خۆڵبارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و سەرەتا ناوچەکانی تەلەعفەر و موسڵ و کەرکوک دەستپێدەکات و بەپێی کات دەگاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ناوچە کاریگەری دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan