کوردستانی

هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوک بڵاوەیان پێکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوک بڵاوەیان پێکراوە
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەتنی کەرکوک رایدەگەیەنێت لە نزیک قەڵای کەرکوک هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێکراوە و ئەمەش دوای دەنگۆی دووبارە خۆپیشاندانە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئەیلولی 2023 مازن غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک رایگەیاند "هاوڵاتییانی شاری کەرکوک بە ئاسایی هاتوچۆی خۆیان دەکەن و دێن و دەچن و لە نزیک قەڵای کەرکوکیش بە هەمانشێوەیە، دۆخی شارەکە زۆر ئاساییە و هیچ کێشەیەک بۆ هاوڵاتییان دروستنەبووە".
 
لەبارەی بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە لە شارەکەدا وتی "بڵاوبوونەوەی ئەو هێزانە بۆ مەبەستێکی دیاریکراوە و ئەویش دووبارە دروستبوونەوەی هەر خۆپیشاندانێکە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "هیچ کەس رێگەی پێنادرێت دەست بۆ ماڵ موڵکی گشتیی ببات و هەر کەسێکیش بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندان ئەنجامبدات دەستگیردەکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan