کوردستانی
بەهۆی شەڕەتەقەوە سێ کەس کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت رووداوێکی تەقەکردن لە قەڵادزێ روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و تەرمەکانیان گەیەدراوەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئەیلولی 2023 شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوێکی تەقەکردن لە قەڵادزێ روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و لە ئێستادا تەرمەکانیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ".
باسی لەوەشکرد "تاوەکو ئێستا وردەکاریی تەواو نازانین و هۆکاری شەڕەتەقەکە نەزانراوە، هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیارییە وردەکانن لەبارەی رووداوەکەوە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو کەسانەی شەڕەتەقەیان کردووە لەژێر کاریگەریی مادە کحولییەکاندا بوون و لە غاباتی قەڵادزێ کوژراون.
ئەمەش وێنەی دوو لە کوژراوانی رووداوەکەی ئەمڕۆن
ئەمەش وێنەی دوو لە کوژراوانی رووداوەکەی ئەمڕۆن