کوردستانی

بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاددەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاددەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئێستادا كار بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراكی هاوڵاتییان دەكرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە پێشنیازکراوە بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیادبکرێت.

نەوزاد شێخ كامیل, بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەئێستادا كار بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراكی هاوڵاتییان دەكرێت كە ئەوەش هەنگاوێك دەبێت بۆ لابردنی ئەو كەسانەی لە ژیاندا نەماون و ناویان لە پسووڵەی خۆراكدا هەیە یاخود مووچەیان بەرزە ناوەكانیان لە سیستمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك لادەبرێن و پێشنیازكراوە ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان تەرخانكراوە كاتێك ئەو كەسانە ناویان لادەبرێت مادەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتیاین زیادبكرێت".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە عیراق كار بەو پێشنیازە بكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە كە بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە ئەو پێشنیازە كاری لەسەر بكرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan