کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل و دەستیش بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕدا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل و دەستیش بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕدا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای سکاڵای چەند هاوڵاتییه‌ك كه ماتۆڕسکیلەکانیان لێ دزرابوو، مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت، هەروەها توانرا لەماڵی تۆمەتباردا دەستبگیرێت بەسەر سێ ماتۆڕسکیلدا".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبار (س، م، ص) لەدایکبووی 1992 کە پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 443 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه".
س،ر
س،ر