کوردستانی

سێ کەس لە زێی گەورەدا خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس لە زێی گەورەدا خنکان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ هەینی لە سێ کاتی جیاوازدا سێ هاوڵاتیی لە زێی گەورەدا خنکان و خەڵکی شاری هەولێرن.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 8ی ئەیلولی 2023 سێ هاوڵاتیی لە زێی گەورە خنکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ هاوڵاتییەی خنکاون لە سێ کاتی جیاوازدا خنکاون و تیمەکانیان لە بنکەی بەرگریی شارستانی خەبات خەریکی دۆزینەوەی تەرمەکانن، ئەوانیش:

1- عەبدولسەلام سەباح لەدایکبووی ساڵی 2010 و دانیشتووی هەولێر مامزاوە.
2- رۆکان عەبدولباقی تەمەن 17 سال دانیشتووی دارە شەکران.
3- نامیق جەبار، پیشەی پێشمەرگەیە و تەمەنی 40 ساڵە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan