کوردستانی
ماوەت بۆردوومان کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
قایمقامی قەزای ماوەت رایدەگەیەنێت کاتژمێر 9:10 خولەکی ئەم بەیانییە لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە نزیک گوندی باساوێ لە سنوورەکەمان بۆردوومانکراوە و هیچ کەسێکیش زیانی بەرنەکەوتووە.
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئەیلولی 2023 کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ خوار گوندی باساوێ کە دەکاتە سەروو پردی بەردبەرد لە سنووری قەزای ماوەت لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانکراوە".
باسی لەوەشکرد "هیچ زیانێکی گیانی لە بۆردوومانەکەدا نەبووە و بەڵکو بەهۆیەوە بەشێک لەو شوێنەی بۆردوومانەکە روویداوە سووتاوە و لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن".