کوردستانی

سلێمانی..تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە داواکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی..تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە داواکرابوو
مەودا میدیا-

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە لەلایەن دادگای‌ تاوانەکانی‌ هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواکرا بوو. 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند "مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ بەردەقارەمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای‌ تاوانەکانی‌ هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواکراو بووە".

پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "تۆمەتبار ناوی‌ (ع، ع، ف) بەڕەگەز کوردە و لەلایەن دادگای‌ تاوانەکانی‌ هەولێرەوە بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ داواکراو بووە".

ئه‌وه‌شی خراوەتەروو "پاش گرتنەبەری‌ رێکارە یاساییەکان، تۆمەتبار رەوانەی‌ پۆلیسی‌ هەولێر دەکرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان