کوردستانی
کەشناسیی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت ئاسمانی ئەمڕۆی هەرێم بەگشتیی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "ئاسمانی هەرێم بەگشتیی بۆ ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان تێدا نابێت و نزیکدەبێتەوە لە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ هەینی".
باسی لەوەشکردووە "سبەینێ یەکشەممە، هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و گۆڕانکارییەکی کەم لە پلەکانی گەرمادا دەبێت، بەشێوەیەک یەک تاوەکو دوو پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكان بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر 39 پلە
سلێمانی 38 پلە
دهۆک 38 پلە
کەرکوک 41 پلە
هەڵەبجە 40 پلە
زاخۆ 39 پلە
سۆران 38 پلە
حاجی ئۆمەران 29 پلە
گەرمیان 43 پلە
ر.ع
سلێمانی 38 پلە
دهۆک 38 پلە
کەرکوک 41 پلە
هەڵەبجە 40 پلە
زاخۆ 39 پلە
سۆران 38 پلە
حاجی ئۆمەران 29 پلە
گەرمیان 43 پلە
ر.ع