کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە تاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە تاران
مەودا میدیا - 
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان درەنگانی شەوی رابردوو بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
 
بەپێی زانیارییەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەردانێک درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتووەتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و بڕیاریشە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
 
هەربەپێی زانیارییەکان، هۆکاری سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکانی نێوانیان، گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و باسکردنە لە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر. 

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan