کوردستانی
تەرمێکی دیکە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت تەرمی یەکێکی دیکە لەو کەسانی کە دوێنێ لە ئاوی زێی گەورەدا خنکان دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئەیلولی 2023 سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ تەرمی یەکێکی دیکە لەو کەسانە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە زێی گەورە و لە سنووری گوندی سوڕکا لە سنووری قەزای ئاکرێ خنکا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە هی کەسێکە بەناوی (نامیق جەبار) و تەمەنی 40 ساڵە، پیشەی پێشمەرگەیە و لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە".
روونیش کردەوە "تەرمەکە هەر لە دەورووبەری ئەو شوێنە دۆزراوەتەوە کە دوێنێ لێی خنکابوو بە هاوکاریی تیمی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ و هاوڵاتییان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما هاوڵاتییەکی زۆر روو لە رووبار و دەریاچەکان دەکەن بەمەبەستی گەشت و سەیران و خۆفێنککردنەوە و هەر ئەمساڵیش لەم وەرزەدا ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لە دەریاچە و رووبارەکانی هەرێمی کوردستاندا خنکاون و حکومەتی هەرێمیش بۆ رێگرییکردن لەمە تابلۆی ئاگاداریی لەو ناوچانە داناوە کە هاوڵاتییان لێی خنکاون.
ر.ع
ر.ع