کوردستانی

لەبارەی مووچەوە زانیاریی نوێ گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچەوە زانیاریی نوێ گەیشت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئێمە بە هیچ شێوەیەک نەمانوتووە گەر پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن مووچە بدرێت ئیتر بایکۆت ناکەین و لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.
 
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئەیلولی 2023  ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە نەمانوتووە بایکۆت دەکەین و یاخود ئەگەر مووچە بدرێت ئەوا بایکۆت ناکەین و دەچینەوە هۆڵەکانی خوێندن بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندنە".
 
باسی لەوەشکرد "لە یەکێتیی مامۆستایان بڕیاری بایکۆتدانمان نەداوە و ئەوەش لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵکو لە دەسەڵاتی مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجومەنی جێبەجێکردنە".
 
روونیشی کردەوە "ئێمە وتوومانە کە حکومەت دەبێت خەمی ئەوە بخوات کە مووچەی مامۆستایان و فەرمنبەران بدات، نەک ئەوەی کە ئێمە بایکۆت دەکەین یاخود ناکەین".
 
جەختیشی کردووەتەوە "کەسیش بڕیاری بایکۆتکردنی نەداوە و ئێمەش رێگر نابین لەو بڕیارە ئەگەر بدرێت و دووریش نییە لەم نزیکانەدا حکومەتی هەرێم هەواڵی پێدانی مووچە رابگەیەنێت".
Qaiwan
Qaiwan