کوردستانی

ئالان حەمە سەعید: حکـومەتی عیراق غـەدر لە مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئالان حەمە سەعید: حکـومەتی عیراق غـەدر لە مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێم دەکات
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند کە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن، وەزیری پەروەردەی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە و بودجەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند "حکومەتی عیراق غەدر لە مامۆستایان و مووچەخۆران دەکات، ئێمە داوای مافی خۆمان لەحکومەتی عیراق دەکەین".

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان وتی "ئێمەش لەدۆخی خراپی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێدەگەین".

س.ر

Qaiwan
Qaiwan