کوردستانی
"مانگانه زیاتر له 23 ملیار دینار بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان تەرخانکراوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مانگانه زیاتر له 23 ملیار دینار بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كات.

به‌پێی داتای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 135 نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هەن، کە 83 نه‌خۆشخانه‌یان حكومیین و له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خه‌رجییه‌كانیان دابین ده‌كرێت و خزمه‌تگوزارییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانیان له بواری ته‌ندروستی، بێ به‌رانبه‌ر یاخود به نرخێكی پاڵپشتیكراو پێشكه‌ش به هاوڵاتییان ده‌كه‌ن.
وەک لە ئامارەکان هاتووە، 1047 بنکەی تەندروستی رۆژانە لە دوو تايمى جیاوازدا، له گه‌ڕه‌ك و قه‌زا و ناحيیه و گونده دووره ده‌سته‌كان بێبه‌رانبه‌ر خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، کە به‌شێكی زۆریان تاقیگه و ئامێره‌كانی تیشك و سۆنار و دابینكردنی پزیشكی پسپۆڕ و ده‌رمانخانه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه.
س،ر
س،ر