کوردستانی

مانگی رابردوو 16 هەزار و 808 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگی رابردوو 16 هەزار و 808 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەركراون
مەودا میدیا-

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی (1 بۆ 2023/8/31) لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16.808 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 3.169 منداڵ داخڵ كراون.

لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 1.689 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوە و 355 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، هەروەها 294 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 338 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 301 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 178 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون.

مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 19.094 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 239 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 605 سۆنەر و 130 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 462 تیشك گیراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan