کوردستانی

چ بڕیارێک لەبارەی کەرکوکەوە درا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چ بڕیارێک لەبارەی کەرکوکەوە درا؟
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق میوانداریی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد و کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی یەکێتی و پارتیش هەبوون.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبارەی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆنەی رووداوەکانی کەرکوک کراوە، چونکە هەڕەشە لەسەر ئاشتیی هاوڵاتیان و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە دەکات".

ئاماژە بەوەکراوە "هاوپەیمانێتیەکە داوای پابەندبوون بە گفتوگۆیەکی نیشتمانی دەکات کە پشتیوانی لە ئارامی و بڵاوکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای کەرکوک بکات، کە تایبەتمەندی و هەمەجۆرییەکەی ناسراوە، چونکە سەرچاوەی هێز و شانازییە بۆ هەموو ئایین و نەتەوە و لایەنەکانی عێراق لە پارێزگاکەدا".

لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک کرا ئەوانیش:

1- پێکهێنانی لیژنەیەکی سەرکردایەتی لە هاوپەیمانی بۆ سەردانیکردنی پارێزگای کەرکوک و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و کۆمەڵایەتییەکان لە هەموو پێکهاتەکانی پارێزگاکە و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکان، لەسەرەتادا چارەسەرکردنی کێشەی بارەگاکە و لەگەڵ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ئیداری لە کەرکوک بە شێوەیەک کە هاوسەنگی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانیدا بپارێزێت.
 
2- پشتیوانیکردن لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی لەپێناو لێکۆڵینەوە لە راستییەکانی کەرکوک و جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بۆ رای گشتی و سزادانى هەر کەسێک کە سەلمێنرا و تێوەگلاوە لە رووداوەکان و سەر بە هەر لایەنێک بێت.
 
3- پابەندبوونی لایەنەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ ئەو رێککەوتنە سیاسییەی کە لە بەرنامەی وەزیراندا جێگیرکراوە و، لەگەڵ دەستوور و یاسادا هاوسەنگە و لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە.
 
4- راگرتنی شەڕی میدیا و گفتوگۆکردن لەسەر جیاوازیی را و بۆچوونەکان لەنێو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.
 
5- پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەو شێوەیەی کە بڕیارە لە کانوونی یەکەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، هەروەها لە پارێزگای کەرکوکیش ئەنجام بدرێت.
 
7- پشتگیریکردن لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ میوانداریکردنی وەزیرانی دارایی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan