کوردستانی
لە هەرێمی کوردستان بایکۆتی فەرمانبەران دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلولی 2023 لە بەشێک لە فەرمانگەکانی شاری سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیانکرد، داوای مووچەکانیان دەکەن دەڵێن "تاوەکو مووچەکانمان دابەشنەکرێت ناگەڕێنەوە سەر کارەکانمان".
بەیانیی ئەمڕۆ پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی و بەشێک لە کارمەندانی شارەوانی هەڵەبجە و دادگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بایکۆتی دەوامیانکرد و بڕیاریانداوە نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان تاوەکو مووچەکانیان دابەشدەکرێت، هەروەها ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش بڕیاریانداوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکەن لە ساڵی نوێی خوێندندا.
ماوەی دوو مانگ دەبێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لە دۆخێکی دارایی خراپدان ئەمەش وایکرد بڕیاری بایکۆتی دەوام بدەن.
س،ر