کوردستانی
لێخۆشبوون بۆ سزای سەرپێچیی شۆفێران دەرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو شۆفێرانەی کە قەرزی سزای هاتوچۆیان لەسەرە، دەتوانن بۆ ماوەی شەش مانگی داهاتوو داشکاندنی %20ی بڕی پارەکە وەربگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلولی 2023 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ ماوەی شەش مانگ %20 داشکاندن بۆ ئەو شۆفێرانە دەکرێت کە قەرزی سزاکانی هاتوچۆیان لەسەر و دەیانەوێت قەرزەکە بدەنەوە، لەدوای ئەو شەش مانگەشەوە گەر ئەو کەسانە قەرزەکەیان نەدایەوە ئەوا سزاکەی دەبێتە دووهێندە".
نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم واژۆی رێبەر ئەحمەدی لەسەرە و بڕیاری داوە کە بۆماوەی شەش مانگ %20 داشکاندن بۆ قەرزی سزاکانی هاتوچۆی شۆفێران بکرێت.
لەبارەی کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەشەوە هاتووە "لە بەرواری 28ی ئابی 2023 تاوەکو 28ی شوباتی 2024 بڕیاری داشکاندنەکە بەردەوامیی دەبێت و دوای ئەو وادەیەش هەرکەسێک پێبژاردن نەداتەوە لەماوەی 30 رۆژدا ئەوا بەگوێرەی بەشی 20 لە یاسای هاتوچۆ، ژمارەی 86ی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".
ر.ع
ر.ع