کوردستانی
ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئاگرێکی گەورە لە بینای کۆمپانیای سەردار گرووپ لەسەر شەقامی 40 مەتریی پارێزگای هەولێر کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە لەسەر شەقامی 40 مەتریی پارێزگای هەولێر و ئەو کەسەشی کە لە کۆمپانیای سەردار گرووپ و لەکاتی ئاگرەکەدا برنداربووە، لە نهۆمی چوارەمە بەمەبەستی خۆڕزگارکردن خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆمەڵێک کارمەندی ئەو کۆمپانیایە لەناو بیناکەدابوون کاتی ئاگرەکە و بەمەبەستی خۆڕزگارکردن چوونەتە بەرزترین نهۆم و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە رزگارکراون.
مەودا میدیا ئەوەشی زانیویشیەتی، ئاگرە گەورەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە و سەبارەت بە کەوتنەوەی ئاگرەکەش شایەتحاڵەکان دەڵێن بەهۆی پڕیشکی دەمی کۆسەرەوە بووە.
ر.ع
ر.ع