کوردستانی

رووناکییەکانی شەقامی سالم نۆژەنکرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووناکییەکانی شەقامی سالم نۆژەنکرانەوە
رووناکییەکانی شەقامی سالم نۆژەنکرانەوە
 
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رووناکییەکانی شەقامی سالمی سلێمانی بە تێچووی زیاتر لە 537 ملیۆن دینار بە سێ قۆناغ جێبەجێکرا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلولی 2023 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە کۆتا قۆناغدا پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رووناکییەکانی شەقامی سالمی سلێمانی بە تێچووی زیاتر لە 537 ملیۆن دینار بە سێ قۆناغ جێبەجێکرا".
 
باسی لەوەشکردووە "لە چوارچێوەی نۆژەنکردنەوەکەدا تۆڕی رووناکیی نوێ بۆ سەر پردی چوارڕیانی سەرچنار و پردی خەسرەو خاڵ و شەقامی ژێر پردەکە دانرا".
 
روونیشی کردووەتەوە "ئەو گڵۆپانەی کە بۆ شەقامەکە دانراون تاوەکو جوانتر دیمەنەکان دەربەکوێت لە جۆری لیدن و کارەبایەکی کەمتر بە کار دێنن و بە سیستەمی تایم زۆن کار دەکەن".
 
جەختیشی کردووەتەوە "پێشتر لە هەردوو قۆناغی یەکەم و دووەمدا، تۆڕی رووناكیی نوێ بۆ شه‌قامی سالم له‌ پردی رەئوف بەگ تاوەکو چوارڕیانی سەرچنار دانرابوو".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan