کوردستانی
نەرمین مەعروف: هەرێم قەرزاری عیراقە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق پێیان راگەیاندین کە هەرێمی کوردستان قەرزارمانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئەیلولی 2023 نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق کۆبووینەوە و پێی راگەیاندین کە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزیادەوە ناردووە و شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەپێی رەککەوتن مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمدا کردووە نەک یاسای بودجە".
روونیشی کردووەتەوە "وەزیری دارایی عیراق وتویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پێنج ترلیۆن و 800 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی ناوەند بەوهۆیەی لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەرێم بە داهاتی نەوتی و نانەوتییەوە زیاتر لە هەشت ترلیۆن دینار داهاتی بووە".
ئاشکراشی کردووە "لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە تێکڕا خوازیاربوون لەسەر ئەوەی کە کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربکرێن و داواشکراوە کە هەرێم پابەندبێت بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عیراق".