کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی جوستەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە حەوزێکی ماسیدا خنکا و تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی هەولێر.
رائید ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی خەبات بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلولی 2023 کاتژمێر 8:45 خولەک ئاگادارکراینەوە لە خنکانی هاوڵاتییەک لە گوندی جوستەپەی سەربە پارێزگای هەولێر لە حەوزێکی ماسیدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو هاوڵاتییەی خنکاوە ناوی (هیمداد مەغدید)ە و تەمەنی 19 ساڵە بە رەگەز کوردە و پیشەی کرێکارە، تەرمەکەی لە کاتژمێر 8:55 خولەک لە حەوزەکە دەرهێندراوەتەوە و براوەتە پزیشکی دادی هەولێر".
س،ر