کوردستانی

بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی سزای هاتوچۆوە چۆن جێبەجێدەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی سزای هاتوچۆوە چۆن جێبەجێدەکرێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوێنێ یەکشەممە 10ی ئەیلولی 2023 نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر کردووە، بڕیاردراوە بۆ ماوەی شەش مانگ 20% داشکاندن بۆ قەرزی هاتوچۆی سەر شۆفێران بکرێت.

لەبارەی بڕیارەکەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر پێشنیازی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بۆ ماوەی شەش مانگ  20% داشکاندن بۆ قەرزی هاتوچۆی سەر شۆفێران بکات".

ئاماژەی بەوەکرد "بڕیارەکە لە رێککەوتی 28-8-2023ـەوە تاوەکو 28-2-2024 بەردەوام دەبێت واتە ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت، بەڵام ئەگەر هاوڵاتییەک پارەی پێنەبوو قەرزەکەی بداتەوە ئەوا بڕی قەرزەکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ زیادەیەک ناچێتە سەری، بەڵام لەدوای ئەو شەش مانگە هاوڵاتییەک ئەگەر سەرپێچی نوێی تۆمارکرد ئەوا بەپێی بڕگەی 3 لە بەشی 20ی یاسای ژمارە 86ی ساڵی 2004ی پەرلەمانی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

لەبارەی  بڕگەی 3 لە بەشی 20ی یاسای ژمارە 86ی ساڵی 2004وە وتی "بەپێی بڕیارەکە بێت ئەگەر هاوڵاتییەک لەماوەی 30 رۆژدا سزای هاتوچۆی نەدایەوە، ئەوا بڕی سزاکەی دەبێتە دوو هێندە".

بۆ زانینی زانیاریی زیاتر کرتە لێرە بکە.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan