کوردستانی

ئەنجامدەری رووداوی تەقینەوەکەی هەولێر ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامدەری رووداوی تەقینەوەکەی هەولێر ئاشکراکرا
مەودا میدیا - 
 
ئەنجومەنی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەو کەسەی رۆژی هەینی بەرواری 1ی ئەیلول تەقینەوەیەکی لەسەر پردی پەڕینەوەی شەقامی 60 مەتریی هەولێر ئەنجامدا ئەندامی تەڤگەری ئازادییە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلولی 2023 ئەنجومەنی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "ئەو کەسەی رۆژی هەینی بەرواری 1ی ئەیلول تەقینەوەیەکی لەسەر پردی پەڕینەوەی شەقامی 60 مەتریی هەولێر ئەنجامدا ئەندامی تەڤگەری ئازادیی سەر بە پەکەکەیە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "تاوانبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ناوی زیاد جەلیلە و دانیشتووی ناحیەی تەکیەیە کە سەر بە چەمچەماڵە, لەئێستاشداد بە فەرمانگی دادگا و بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە".
 
روونیشی کردووەتەوە "تاوانبارەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە هاتووەتە شاری هەولێر، فەرمانی دەستگیرکردنەکەشی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار لە پارێزگای  سلێمانی کراوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 1ی ئەیلولی ئەمساڵ لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر و لەسەر پردی پەڕینەوەی نزیک مزگەوتی سپی تەقینەوەیەک روویدا و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan