کوردستانی

پەروین فاتیح: بەبێ مووچە، دەرگای خوێندنگەکان ناکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروین فاتیح: بەبێ مووچە، دەرگای خوێندنگەکان ناکەینەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
لێپرسراوی یەکەی سەرپەرشتیاری لە پەروەردەی گەرکوک، بەشی خوێندنی کوردی رایدەگەیەنێت هیچ ئامادەییەکمان تێدا نییە کە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەرگای خوێندنگەکان واڵابکەین تاوەکو مووچە دابەش نەکرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلولی 2023 فەروین فاتیح، لێپرسراوی یەکەی سەرپەرشتیاری لە پەروەردەی گەرکوک، بەشی خوێندنی کوردی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین کە بۆ دەستپێکی ساڵی  نوێی خوێندن دەرگای خوێندنگەکان واڵابکەین تاوەکو مووچەی مومۆستاکانمان دابەشنەکرێت".
 
روونیشی کردووەتەوە "بەهۆی وەرنەگرتن و دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، مامۆستاکانمان ئامادەییان تێدا نییە کە دەستبکەن بە دەوامکردن و وانەوتنەوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەدان و هەزاران مامۆستای خوێندنی کوردی سنووری کەرکوک لە ماوەکانی رابردوودا خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بەمەبەستی گواستنەوەی ماف و شایشتەکانیان بۆ سەر حکومەتی ناوەند و تاوەکو ئێستاش مامۆستایانی خوێندنی کوردی مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
Qaiwan
Qaiwan