کوردستانی

چیای مەتین بۆردوومان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیای مەتین بۆردوومان دەکرێت
مەودا میدیا - 
 
لووتکەی سوورا سگێرێ لە زنجیرە چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکرێت و بەپێی زانیارییەکانیش ئەمە دووەم شەوە کە هەمان شوێنی زنجیرە چیاکە بۆردووان دەکرێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لووتکەی سوورا سگێرێ لە زنجیرە چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکرێت دەنگی بۆردوومانەکە بە روونی لە گوندەکانی نزیک ناوچەکە دەبیسترێت، نزیکەی 40 خولەکیشە بۆردوومانەکە بەردەوامە بە چڕی.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەو ناوچەیەی بۆردوومانەکەی لێدەکرێت هاوڵاتییانی سڤیلی لێنییە و بەپێی مەزەندەکان چوار فڕۆکە لە بۆردوومانەکەدا بەشداربوون.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە سنووری ناحیەکانی دێرەلوک و شێلادزێ لە قەزای ئامێدی، لە بەھاری ساڵی رابردوو، زنجیرە چیای مەتین ناوە ناوە بۆردوومان دەکرێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan