کوردستانی
بانکی RT بڕیارەکەی دوێنێی خۆی هەڵوەشاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی دوێنێ RT BANK بڕیاریدا کە هاوبەشەکانیان چیتر ناتوانن دۆلارەکانیان لەناو ئەو بانکە دەربکەن و لەبری ئەوە دەتوانن پارەی عیراقی رابکێشن، ئەمڕۆ دووبارە ئەو بڕیارەی خۆی هەڵوەشاندەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو بڕیارەی RT BANK تەنها بۆ دوێنێ دووشەممە کاری پێکراوە و ئەمڕۆ کار بەو بڕیارە ناکرێت و هەڵوەشاوەتەوە
هەر بەپێی زانیارییەکان، RT بانک روونیکردووەتەوە بە بڕیاری بانکی ناوەندیی عیراق دەستمان بەم کارە کردووە و ئەمەش رێکارێکە بۆ بەرزتر نەبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی.
مەودا میدیا زانیویشیەتی، هاوبەشەکانی بانکی RT بۆ هەر 100 دۆلارێک بڕی 132 هەزا دیناریان پێدەدرێت لەکاتێکدا لە نێو بازاڕەکانی هەرێمدا بە سەروو 150 هەزار دیناری عیراقییە.
ر.ع
ر.ع