کوردستانی

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک بە بڕیارێک کشانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک بە بڕیارێک کشانەوە
مەودا میدیا - 
 
دوای خۆپیشاندانەکانی کەرکوک لە رۆژی دووی ئەم مانگەدا هێزێکی زۆری ئەمنیی لە کەرکوک جێگیرکران و بەرەبەیانیی ئەمڕۆش بە فەرمانێکی بەپەلە دەستکرا بە کشانەوەی ئەو هێزانە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەشێک لەو هێزە سەربازییانەی عیراق کە لە گەڕەکە کوردییەکانی شاری کەرکوک جێگیرکرابوون درەنگانی شەوی رابردوو ئەو گەڕەکانەیان بەجێهێشتووە و لە شوێنەکانیاندا نەماوەن.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزانەی لەوێبوون سەر بە فیرقەی 11ی سووپا و فیرقەی 3ی پۆلیسی فیدراڵی بوون و بەشێوەیەکی خێرا و بەپەلە لەناوچە کوردییەکان کشاونەتەوە.
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە کە بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە رووداوکانی هەفتەی رابردووی کەرکوک سەردانی شارەکە بکات.
 
بەپێی پێشبینییەکان، هۆکاری کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی عیراق بۆ ئەو سەردانەی وەفدی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران دەگەڕێتەوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan