کوردستانی
کەشناسیی: سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت سبەینێ چوارشەممە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "ئاسمانی ئەمڕۆی هەرێم بەگشتیی ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەور لە هەدێک ناوچەش بەدی دەکرێت، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
باسی لەوەشکردووە "کەشوهەوای سبەینێ چوارشەمە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و هەندێک ناوچە ئاسمانی ساماڵ دەبێت و هەندێکی دیکەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری هەندێک نمەبارانیش دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکووری خۆرهەڵات".
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممەوە روونیشی کردووەتەوە "پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و یەک بۆ دوو پلە زیاتر بەرزدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39 پلە
سلێمانی : 37 پلە
دهۆک : 37 پلە
کەرکوک : 42 پلە
هەڵەبجە : 40 پلە
زاخۆ : 39 پلە
سۆران : 37 پلە
حاجی ئۆمەران : 28 پلە
گەرمیان : 44 پلە
ر.ع