کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دۆلارەوە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی دۆلارەوە درا
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنێت تاوەکو بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی زیاتر بەرز نەبێتەوە، بانکی ناوەندنی کۆمەڵێک رێکاری نوێی گرتووەتە بەر و یەکێکیش لەو رێکارانە ئەوەیە کە دەبێت ئەو کەسەی بە دۆلار پارەی لەنێو بانکەکاندا داناوە بە دیناری عیراقی رایبکێشێتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلولی 2023 جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بانکی ناوەندنی کۆمەڵێک رێکاری نوێی گرتووەتەبەر بۆ رێگریکردنلە بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار و یەکێکیش لەوانە پەیوەستە بە وەرگرتنەوەی دیناری عیراقی لەجیاتی دۆلار".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسانەی دۆلاریان لە بانکەکاندا داناوە و دەیانەوێت رایبکێشنەوە ئەوە نەک تەنها لە بانکی RT بەڵکوو لە سەرجەم بانکەکان دەبێت ئەو کارە ئەنجام بدرێت و بە نرخی بانکی ناوەندی دەبێت".
 
روونیشی کردووەتەوە "ئەو هەواڵە هەڵەیە کە دەوترێت تەنها لە بانکی RT ئەو رێکارە گیراوەتە بەر و بەس لەوێ ئەو کەسانەی دۆلاریان داناوە دەبێت بە دیناری عیراقی و بە نرخی 132 هەزار دینار رایبکێشنەوە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "یەکێکی دیکەی رێکارەکان ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک لە رێگەی وێستێرن یونیەن و مەنی گرامەوە کە دوو بانکی خێرای جیهانین حەواڵە ئەنجامبدات، جاب ە هەر دراوێکی جیهانی بێت، دەبێت بە دیناری عیراقی و بە نرخی بانکی ناوەندی لێرە وەربگیرێنەوە".
Qaiwan
Qaiwan