کوردستانی

دوو هاوڵاتی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو هاوڵاتی دەستگیرکران
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت رۆژی دوێنێ ئاگرێکی فراوان لە سنووری قەزای ماوەت کەوتەوە و دوای لێکۆڵینەوەکانیش توانراوە دوو هاوڵاتیی بەتۆمەتی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیربکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوێنێ لە سنووری قەزای ماوەت ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و دوای رووداوەکەش دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتە شوێنی دیاریکراو ".
 
روونیشی کردەوە "بەهۆی بای بەهێزەوە تادەهات ئاگرەکە فراوانتر دەبوو هەروەها رووبەرێکی زیاتری لە پوش و پاوان و داری سروشتیی سووتان، بەم هۆیەشەوە بە ئاسانی نەدەتوانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت".
 
جەختیشی کردووە "لە کۆتاییدا بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەرگریی شارستانی و دامودەزگا حکومییەکانی قەزای ماوەت و دانیشتوانەکەی، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێتەوە".
 
پۆلیسی دارستان وتوشیەتی "بەپێی پێشبینییەکان ئاگرەکە بووەتە هۆی سووتانی نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیشمان توانراوە دوو کەس دەستگیر بکرێن بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan