کوردستانی

بکوژی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا
مەودا میدیا - 
 
پۆلیس و ئاسایشی راپەڕین رایدەگەیەنێت کەسێکمان بە تۆمەتی کوشتنی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیرکردووە و پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی سنووری قەزای پشدەرە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و ئاسایشی راپەڕین راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "تۆمەتباری سەرەکیی سێ کەسەکەی قەڵادزێ چبووە سنووری کۆڕێ لە شەقڵاوە و لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵهاتبوو، دواتر لەنێو ماڵێکدا توانرا دەستگیربکرێت".
 
روونیشی کردووەتەوە "ناسنامەی بکوژەکە لەرێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرابووە و دەرکەوتووە کە لەنێو ماڵێکی قەزای شەقڵاوە خۆی حەشارداوە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "تۆمەتبار لەدایکبووی ساڵی 1994 و لەلایەن پۆلیسی کۆڕێ و ئاسایشی سنوورەکەوە دەستگیرکراوە و لەلای ئەوان دەستبەسەرکراوە و لەئێستادا چاوەڕوانین کە تۆمەتبار رادەستی هێزەکانی پۆلیسی راپەڕین بکرێتەوە".
 
پۆلیس و ئاسایشی راپەڕین وتوشیانە "بۆ ئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەیسەدا بکرێت بۆیە چاوەڕوانی رادەستکردنەوەی تۆمەتبارەکەین".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan