کوردستانی
یەكێتیی مامۆستایان: دابەشكردنی مووچە دەبێتە دەستپێكی دەوامكردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجوومەنی لقی سلێمانیی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە بووەتە بەربەستی بەردەوامیی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و "دابەشكردنی مووچە دەبێتە دەستپێكی دەوامكردن".
لە بەیاننامەیەكدا كە رێكەوتی 12ی ئەیلوولی 2023ی لەسەرە، یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان - لقی سلێمانی رایگەیاند "نیگەرانن بەرامبەر مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان كە یەكڕیزیی مامۆستایانی نەپاراستووە و پشتیوانی داخوازییەكانیان نییە".
دەشڵێن، لە خەمساردیی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش نیگەرانن، كە لەئاست خراپیی و گوزەران و ژیانی مامۆستایان و دابەشكردنی مووچە هەر 30 رۆژ جارێك بێباك و خەمساردە.
داواشیانكردووە، لە زووترین كاتدا هەر دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 7 و 8 بكرێت و راشیانگەیاندووە هەموو رێكارە مەدەنییەكان بۆ دەستەبەركردنی مافی مامۆستایان دەگرنەبەر.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە "دابەشكردنی مووچە دەبێتە دەستپێكی دەوامكردن بە شێوەیەكی گشتی لای مامۆستایان و پرۆسەی پەروەردە و فێركردن دەگەیەنێتە سەر رێچكەی دروستی خۆی".
بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە سبەی چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 زەنگی كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن لێبدرێت، بەهۆی نەدانی مووچەوە بۆ ماوەی نزیكەی سێ مانگ، مامۆستایان دەڵێن "زەنگی بایكۆت" لێدەدەن.
ژ.ع