کوردستانی
پەرلەمانتارێك: دەستوور مافی مووچە دەداتە هاوڵاتییانی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەستووریش مافی مووچە دەداتە هاوڵاتییانی هەرێم.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەلوولی 2023 رایگەیاند "لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هاوکات لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانی ترمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم واژۆمان کۆکردەوە".
كۆكردنەوەی واژۆكان بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەو پەرلەمانتارە "بۆ بەپەلە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و دابەشکردنی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق"ە، ئەوەش پشتبەست بە مادەی 14ی دەستوور کە مافی یەکسان دەداتە سەرجەم عیراقییەکان و بەدەرکردنی شایستە داراییەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مەرجی خەرجییە راستەقینەكانی مادەی 11ی یاسای بودجەی گشتی.
هەر ئەمڕۆش بەشێك لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا ئەو هەواڵەیان راگەیاند كە دەستیانكردووە بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆ لە پەرلەمان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
ژ.ع