کوردستانی
ماوەی زانكۆلاین درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە فەرمی لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ماوەی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاینی درێژكردەوە بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو، ئەوەش بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاترە بە دەرچووانی پۆلی 12.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەمشەو سێشەممە 12ی ئەلوولی 2023 بڵاویكردەوە "لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 48 كاتژمێرى دیکە درێژبكرێتەوە.
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بێت، هەتا كاتژمێر 12ی شەوى رۆژى پێنجشەممە رێکەوتى (2023/9/14) بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی بڕیارە ماوەی زانكۆلاین درێژبکرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت لەپێناو بەرژەوەندیی گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن، هەروەها دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 كاتژمێرەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
هاوكات دەرچووانى ساڵانى رابردووش بەتایبەت ئەو دەرچووانەی پێش ساڵی 2014 کە ژمارەیان 719 دەرچووە و ناوی خۆیان لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارکردووە و داتاکانیان ئەپلۆدی زانکۆلاین کراوە بەمەبەستی پێشکەش کردنیان بۆ خوێندنی ئێواران، بەهەمانشێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەماوەى ئەم 48 كاتژمێرەدا فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت، ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەن، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردووەتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 كاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.
ژ.ع