کوردستانی
ئەلمۆنیتەر: بارزانی لە نامەیەكیدا بۆ بایدن مەترسیی هەرەسهێنانی قەوارەی هەرێمی خستووەتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە پێگەی ئەلمۆنیتەری جیهانیی بڵاویكردووەتەوە، باس لەوەكراوە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكیدا بۆ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هۆشداری داوە لە ئەگەری هەرەسهێنانی هەرێم.
راپۆرتەكەی ئامبێرین زەمان لە پێگەی نێودەوڵەتیی ئەلمۆنیتەر دەڵێت "رێكەوتی 3ی ئەم مانگە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم نامەیەكی ناردووە بۆ جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و تێیدا داوای لێكردووە چارەسەری قەیرانەكانی هەرێم و بەغدا بكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە نامەكەدا بۆ بایدن، بارزانی نووسیویەتی "مەترسیی ئەوە هەیە تەنانەت قەوارەی هەرێمی كوردستان هەرەس بهێنێت ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكان دەستوەرنەداتە دۆخەكە".
بەپێی زانیارییەكانی راپۆرتەكە، نامەكە 10ی ئەیلوولی 2023 گەیشتووەتە كۆشكی سپی و تێیدا بۆ بایدن نووسراوە "ترسی ئەوە هەیە بە سەختی دۆخەكە تێپەڕێنین، لە رووی ئابوورییەوە تووشی خوێنبەربوون بووین و لە رووی سیاسییەوە خوێنمان لێدەچێت، بۆ یەكەمجارە لەو ماوەیەی سەرۆك وەزیرانم نیگەرانییەكی گەورەم هەیە كە ئەم هەڵمەتە بێئەتەكییەتانەیە دژ بە ئێمە لەوانەیە ببێتە هۆی هەرەسهێنانی ئەو مۆدێلەی عیراقی فیدراڵی كە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2003 نەخشەسازیی بۆ كرد و پاڵپشتیی دەكات".
ئەوەش هاتووە، بەهۆی ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەئێستادا سەرنجەكانی لەسەر هەریەك لە چین و جەنگی رووسیا-ئۆكرانیا چڕكردووەتەوە، وەڵامی نامەكە لە ئێستادا نییە و بەرپرسێكی كۆشكی سپیش لەوبارەیەوە رایگەیاندووە "لەسەر بابەتە دیپلۆماتییە نهێنییەكانیان قسەناكەن"، بەڵام بەپێی زانیارییەكان هەتا كاتی بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكە وەڵامی نامەكەی بارزانی لەلایەن واشنتنەوە نەدراوەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەشێك لە هەواڵەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایانگەیاندووە، كێشەی نێوان بەغدا و هەولێر بووەتە هۆی ئەوەی جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دوابخات و داوایكردووە كێشەكان چارەسەربكرێت.
ژ.ع