کوردستانی

مەسرور بارزانی: بەمزوانە سەردانی بەغدا دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: بەمزوانە سەردانی بەغدا دەکەین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلولی 2023 ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە شاری هەولێر لێدا و پەیامێکی پێشکەشکرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند "سوپاسی خۆڕاگری مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دەکەم".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەمزوانە سەردانی بەغدا دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها دەمانەوێت بزانین بۆچی بەغدا سیاسەتی برسیکردن بەرانبەر بە هەرێم دەگرێتەبەر".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "دەمانەوێت لە سەردانەکەماندا بۆ بە‌‌غدا بەشێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەری کێشەکان بکەین".

وتیشی "پشوودرێژیی ئێمە، مانای لاوازیی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو خەمخۆریی ئێمەیە بۆ ئەوەی کێشە و گرفتەکان بە ئەقارێکی دیکەدا نەبرێن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan