کوردستانی
سێ کەس بەتۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی ساخته‌كاریی به هاوكاری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بریكارنامه‌ی ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل به‌كارهێنابوو.
مەفرەزەكانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی ساخته‌كاریی به هاوكاری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بریكارنامه‌ی ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل به‌كارهێنابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی گه‌یشته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه به‌بریكارنامه‌ی ساخته مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئوتۆمبێلیان ئه‌نجامداوه، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكرێت‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی ساخته‌كاریی به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دەستگیركران".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه به‌بریكارنامه‌ی ساخته خاوەندارییهكهی گواسترابوه‌وه بۆ سه‌ر كه‌سێكی دیکە، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (هـ، ع، خ له‌دایكبووی 1992 - س، م، ج له‌دایكبووی 1986 - ع، ف، ع له‌دایكبووی 1979) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س،ر
س،ر