کوردستانی
کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە شاری هەولێر پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتى کارکردنیاندا و بەهۆى شۆڕتى کارەباوە لە گۆڕەپانى نێوان پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران سێ کرێکار بوونە قوربانی.
هەنگاو عەبدوڵڵا، سەرۆکی یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلولی 2023 لە گۆڕەپانى نێوان پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران بەهۆی شۆڕتی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە ناوی کارزان فارسە و لەدایکبووی ساڵی 1989یە و خێزاندارە و خاوەنی دوومنداڵە و خەڵکی هەریرە و لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک دادەنیشێت و پیشەی سەرەکی پێشمەرگەیە".
سەرۆکی یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "دوو بریندارەکە یەکێکیان دۆخیان باشە و ئەوی دیکەشیان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە".

س،ر