کوردستانی

بە تۆمەتی بازرگانی بە ئەندامەكانی مرۆڤ، چوار تۆمەتبار دەستگیردەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی بازرگانی بە ئەندامەكانی مرۆڤ، چوار تۆمەتبار دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا-


نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند، بەپێی زانیارییەكانیش بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردووە.

دوێنێ سێشەممە رێکەوتی 12ی ئەیلوولی 2023 ھەردوو ھۆبەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی سەر بە نوسینگەی سلێمانیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان  توانیویانە چوار تۆمەتباری عیراقی دەستگیربکەن؛ ئەوەش بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەكە.

ئاماژە بەوەكراوە، دەستگیركردنی ئەو چوار كەسە بە تاوانی دەڵاڵیکردنی (کڕین و فرۆشتنی) گورچیلە بووە لە شاری سلێمانی و یەکێکیان کوردە و سیانیان بە رەگەزنامە عەرەبن.

ئەوەش هاتووە، دوای دەستگیرکردنیان بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی پێنج لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012ی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بەرکار لە هەرێمی کوردستان راگیراون و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan