کوردستانی
لەبارەی هەواڵی ژەهراویبوونی "82" پێشمەرگە روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە بە بەیاننامەیەك وەڵامی هەواڵێك دەداتەوە كە تێیدا ئاماژە بە ژەهراویبوونی 82 پێشمەرگە دەكات لە بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك و دەڵێت "هەواڵەكە نادروستە".
لە بەیاننامەكەدا هاتووە "تۆڕی میدیایی رووداو هەواڵێکی نادروستی بڵاو کردووەتەوە، کە گوایە 82 پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لەوبارەیەوە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک رایگەیاندووە، تەنها 19 پێشمەرگە باری تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، دەستبەجێ 13 پێشمەرگە چارەسەری خێرایان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون، تەنیا شەش پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون و لەئێستادا دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و بە زووترین کات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "تۆڕی میدیایی روداو چەندەمینجارە هەواڵی نادروست و نابەرپرسانە بێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو دەکاتەوە و
ئێمە لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین، هەر هەواڵ و زانیارییەک لە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرنەچێت، دوورە لە راستییەوە و فەرمی نیە.
ئەوەش هاتووە "ئاگاداری تۆڕی میدیایی رووداو دەکەینەوە، کە بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکاندا بکەن و رەچاوی پاراستنی ئاسایشی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا بکەن".
ژ.ع