کوردستانی

بەغدا زیاتر لە 100 ملیار دینار دەنێرێتە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا زیاتر لە 100 ملیار دینار دەنێرێتە هەرێم
مەودا میدیا-

وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ عیراق گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و بڕیارە 107 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكرێت.

ئەمڕۆ كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و بڕیارە سبەی پێنجشەممە 14ی ئەلوولی 2023 پارەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێم بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی 107 ملیار دینار وەك پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 لەلایەن بەغداوە رەوانەدەكرێت و سبەینێ چەكی پارەكە لە بەغدا وەردەگیرێت.

ئەوەشی وت "هەفتەی داهاتوو پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت، لەو 107 ملیار دینارە بڕی 50 ملیار دینار بۆ سلێمانی، 32 ملیار بۆ هەولێر و 25 ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆك دەبێت".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan