کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی: پارێزگاریی نەكەین دەبینەوە هاوڵاتیی پلە دوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا پارێزگاری سلێمانی سەرلەنوێ هۆشداری دەدات ئەگەر پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم نەكرێت، كورد دەبێتەوە هاوڵاتیی پلە دوو و "دەمانبەنەوە كامپەكان".
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، ئێستا قەوارەی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەردەم مەترسیی هەڵوەشاندنەوە و دەڵێت "پێویستە پارێزگاریی لە مانەوەی بکرێت چونکە پاراستنی قەوارەی هەرێم پاراستنی یەکێتی و پارتی نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی خۆمان و وڵات و شەهیدەکانمانە".
ئەو بەرپرسەی هەرێم هێمای بۆ ئەوەشكرد "قەوارەکە هاتۆتە بەردەم مەترسیی هەڵوەشان و نەمانی هاوڵاتییەکانی، دەبینەوە بە هاوڵاتیی پلە دوو و پەراوێزخراو، دەمانباتەوە ناو کامپەکان، دەمانکەنەوە بە کارەکتەری نا کاری".
دەشڵێت، لەدەستدانی قەوارەی هەرێم لەدەستدانی کوردستانە بە گشتی، پاراستنی قەوارەی هەرێم پاراستنی یەکێتی و پارتی نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی خۆمان و وڵات و شەهیدەکانمانە."
ماوەی مانگێك زیاترە، گوتاری بەرپرسانی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە دۆخی ئێستای هەرێم، باس لە مەترسیی لەدەستدان و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەكە دەكەن و هۆشداری دەدەن لە خراپتربوونی دۆخەكە.
ئەوەش لەكاتێكدایە دوو مانگ زیاترە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەرنەگرتووە و بەوهۆیەوە لە زۆرینەی فەرمانگەكان و ناوەندەكانی خوێندن بایكۆت راگەیەندراوە.
ژ.ع