کوردستانی
منداڵێكی شەش ساڵان بە چەك خۆی دەپێكێت و گیانی دەسپێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە شاری كەركوك، منداڵێكی شەش ساڵان بە چەكی باوكی لە جۆری دەمانچە بە سەختی خۆی برینداردەكات و پاشان گیان دەسپێرێت.
رووداوەكە ئەمشەو چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 روویداوە لە گەڕەکی رووناکی - کەرکوک، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بەناوی (ئـ، ب، و) كە بە دەمانچەکەی باوکی خۆی پێكاوە و فیشەك بەر سنگی كەوتووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كە دەست مەودا میدیا كەوتووە، باوكی منداڵەكە پیشەی پێشمەرگەیە، منداڵەكەش كە هەڵگری ئۆتیزمە بەهۆی دەستکاریکردنی چەكەكەی باوكی بە هەڵە فیشەکێک بە سنگی خۆیەوە دەنێت.
دەستبەجێ پاش رووداوەكە منداڵەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستداوە.
ژ.ع