کوردستانی
ئەمڕۆ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تەموزی 2023 شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە لە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی هەرێم پێکهاتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدا دەکەن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە مەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت".
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "حکومەتی هەرێم پابەندی رێکەوتنەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەردانی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکومەت، نیشاندانەوەی نییەتی سەرۆکوەزیران و حکومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لە رێگای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان، بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە".
س.ر