کوردستانی
زانیاریی لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی كچێكی گەنج لەژێر بەرزەپردێكی پەڕینەوە لە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە خوار بەرزەپردی پەڕینەوەی بەردەم زانكۆی سلێمانی، تەرمی كچێكی گەنج دۆزرایەوە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە.
بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لەوبارەیەوە روونیكردەوە، رووداوەکە کاتژمێر 6:12 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023 روویداوە، کچێک لەسەر بەرزەپردی بەردەم زانکۆی سلێمانییەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.
ئەو کەسەی لەسەر بەرزەپردەکەوە کەوتووەتەخوارەوە لە رەگەزی مێ-یە و تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 20 ساڵیدایە، هەتا ئێستاش ناسنامەکەی ئاشکرا نییە، بەپێی وتەی سامان نادر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی.
لە هەمانكاتدا هەتا ئێستا نازاندرێت رووداوەکە خۆکوژییە یاخود رووداوی کەوتنەخوارەوە بووە، کاتێکیش تیمەکانی فریاكەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە کچەکە گیانیلەدەستداوە.
ژ.ع