کوردستانی
وادەی دابەزینی پلەکانی گەرما راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا بەجێگیری دەمێنێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا بەجێگیری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژانی پێشووتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە مانگی ئەیلولدا پلەکانی گەرما بەرزونزمی دەکەن و لە رۆژێک بۆ رۆژێکی دیکە جیاوازە، هەروەها شەپۆلەکانی گەرما کۆتاییان هاتووە و لە رۆژدا پلەکانی گەرما تاڕادەیەک بەرزە، بەڵام لە شەودا پلەکانی گەرما نزمە".
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی وتی "لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشوهەوا فێنک دەبێت".
س.ر